skip to main |
skip to sidebar
ژماره‌یه‌ک له پێشمه‌رگه‌ی کۆماری کوردستان له گه‌ڵ ژه‌نه‌ڕال مایۆر ئه‌مه‌ر خانی شه‌ریفی و حاجی شێخ عه‌بدوڵا ئه‌فه‌ندی گه‌یلانی زاده. به داخه‌وه نازاندرێ ئه‌م وێنه‌یه له کوێ و که‌نگێ هه‌ڵگیراوه، به‌ڵام له سه‌رئه‌و په‌رده سپییه‌ی له پشته‌وه هه‌ڵاوه‌سراوه نووسراوه " بژی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان"
تێبینی : ئه‌م وێنه‌یه به سپاسه‌وه له لایه‌ن به‌ڕێز خانمی کوله‌نجه‌ی که‌لهوڕه‌وه ناردراوه بۆ وێنه‌ی کۆماری کوردستان

لەم وێنەیە دا حوسێنی زێڕینگەران (فڕووهەر) لە گەڵ ئەو منداڵانە دەبینین کە کۆ کراونەتەوە و دەبەر خوێندن نراون. هەر وەک لە بڕیاری هەیئەتی فەرهەنگی کوردستان دا دەخوێنینەوە. حوسێنی زێڕینگەران کە ئەندامی کۆمیتەی شاری مه‌هابادی حدک بوو لە گەڵ مەنافی کەریمی پێیان ئەسپێردرا بوو منداڵانی بێ سەرپەرست کۆ کەنەوە و مشوور لە ژیان و خوێندنیان بخۆن.
ڕۆژنامەی کوردستان، ژمارەی ١ ، پێنجشەمۆ ٢٠-١٠-١٣٢٤ی هەتاوی / ١١ی ژانڤییەی ١٩٤٦
کۆبوونەوەی هەیئەتی فەرهەنگی کوردستان ژمارە ٣٢
ڕۆژی چوارشەمۆیە ١٢-١٠-١٣٢٤ [ ٢ی ژانڤییەی ١٩٤٦] جەلەسەی هەیئەتی فەرهەنگی کوردستان ساتی دوو پێش نیوەڕۆ [پاش نیوەڕۆ!] گیرا لە بابەت مەکتەب و دانانی دوو نەفەر پشکنێر بۆ مەکتەبەکان گفتگۆی لازم کرا. ئاغایانی عەلی خوسرەوی و ڕەحیمی لەشکری بۆ پشکنێری هەڵبژێردران و حوکمیان سادر کرا.
وە قەرار درا ئەو منداڵانەی کە بێ کەسن و بە سواڵ مەشغووڵم، کۆ بکرێنەوە لە ناو میللەت دا بەش بکرێن و ڕۆژانە لە مەکتەبی گەلاوێژ بخوێنن و بۆ خڕکردنەوەی ئەم هەژار و بێ کەسانە بە شارەوانی [ئیدارەی پۆلیس] ئەمر درا خڕیان کاتەوە و بیان داتە دەست ئاغایانی حوسێنی فڕوهەر و مەنافی کەریمی و ئەوانیش بە نێو میللەت دا بەشیان کەن.
٢-بە ئەکسەرییەتی ئاڕاء پەسند کرا ئاغایانی فرووهەر و کەریمی خەڵکی بێسەواد حازر کەن کە شەوانە لە مەکتەبدا بە زمانی کوردی بخوێنن.
٣-پەسند کرا هەموو نیشانە (تابڵۆ) ی ئیداران و مەکتەب و تەجاڕەتخانان و عیماڕەتان بگۆڕن و بە کوردی بنووسرێ.
٤-پەسند کرا کە ئەو منداڵانەی کۆ دەکرێنەوە تەمەنیان لە شەش تا چاردە ساڵان زیاتر نەبێ.
٥-لە ئاخری جەلەسە دا پەسند کرا کە جەلەسەی دیکە جووری لیباسی [بەرگی] شاگرد مەکتەبەکەن مەعلووم کرێ.
تێبینی: ئەم وێنەیە لە ماڵپەڕی کوردستان فۆتۆس- ئۆرگ وه‌رگیراوه و ئه‌وانیش له ئاڕشیوی به‌ڕێز عه‌لیی قازی یان وه‌رگرتووه. ئێمه به یارمه‌تی ئه‌م نووسینه‌ی ڕۆژنامه‌ی " کوردستان" و به‌راوه‌رد کردنی چه‌ندین وێنه‌ی نه‌مر حوسێنی زێڕینگه‌ران توانیمان وێنه‌ی وی و ئه‌و بۆنه‌یه ساخ که‌ینه‌وه. وێنه‌که ده‌بێ دوای جێبه‌جێکردنی ڕاسپارده‌ی هه‌یئه‌تی فه‌رهه‌نگی له مانگی به‌فرانباری ١٣٢٤ی هه‌تاوی و به‌ڕاییه‌کانی ژانڤییه‌ی ١٩٤٦ی زایینی دا هه‌ڵگیرابێ.

کوردستان
بڵاوکه‌ره‌وه‌ی بیری حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان
ژماره‌ی 50، 2 شه‌مۆ 6ی جۆزه‌ردانی 1325 / 27ی مه‌ی 1946
گوزارشی جه‌نابی محه‌مه‌د حوسێن خانی سه‌یفی قازی وه‌زیری جه‌نگ و نوێنه‌ری کوردستان
جه‌نابی ئاغای محه‌مه‌دحوسێن خانی سه‌یفی قازی وه‌زیری جه‌نگ و نومایه‌نده‌ی کوردستان وه‌کوو له‌ساتی گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆی له تارانێ به‌ڵێنی دابوو له میتینگی ڕۆژی 31 – 2 – 1325 دا گوزارشی ژێره‌وه‌ی به ئیتیلاعی عمووم گه‌یاند:
ئه‌من که به ئه‌مری پێشه‌وای موعه‌زه‌م و به دڵگه‌رمی و پشتیوانی برایانی خۆشه‌ویست مه‌ئموور به ئیفتیخاری بۆ حکوومه‌تی تارانێ بووم به پێویست ده‌زانم که شه‌رحی مه‌ئمورییه‌تی خۆم ئیجماله‌ن به عه‌رز بگه‌یێنم.
ڕۆژی یه‌کشه‌مۆ 8ی بانه‌مه‌ڕ سه‌عاتی 9 و 20 ده‌قیقه له ئیستیگای ته‌ورێزه‌وه ده‌گه‌ڵ نمایه‌نده‌گانی ئازه‌ربایجان که عیباڕه‌ت بوون له ئاغای پیشه‌وه‌ری سه‌رۆکی حکوومه‌تی میللی ئازه‌ربایجان و ره‌ئیسی هه‌یئه‌تی نمایه‌نده‌گی و ئاغای سادقی بادگان و ئاغای دوکتور جه‌هانشاهلوو و ئاغای ئیبراهیمی و ئاغای دیلمه‌قانی و 14 نه‌فه‌ر فیدایی به ریاسه‌تی یه‌ک نه‌فه‌ر کاپیتان حه‌ڕه‌که‌تمان کرد و له ساتی 11 و 20 ده‌قیقه واریدی ئیستگای مێهرئاباد بووین.
له لایه‌ن ئازادیخواهان و ئه‌هالی ئازه‌ربایجانی ساکینی تاران ، با ئینکێ که سه‌عاتێک پێش وارید بوونی مه به وه‌سیله‌ی مه‌ئموورینی ده‌ستگای دیکتاتۆڕی عیباره‌ت بوو له ئه‌فڕادی ژاندارمه‌ری بێ شه‌رمانه مه‌مانه‌عه‌تێکی موسه‌له‌حانه بۆ پێشوازی نه‌کردن له ئێمه به عه‌مه‌ل هاتبوو و دوو نه‌فه‌ر له‌و ئازادی خواهانه کوژرابوون و چه‌ند نه‌فه‌رییشیان بریندار کردبوون، دیسان جه‌معییه‌تێکی یه‌کجار زۆر که خۆیان له چه‌نگی موستحه‌فیزینی ژاندارم خه‌ڵاس کرد بوو به ده‌سکه گوڵه‌وه خۆیان گه‌یاندبووه مه‌یدانی ته‌یاره‌ی، شوور وشه‌عه‌ف و ئێحساساتێکی وایان به خه‌رج دا که روحی مه‌یان وه‌له‌رزه خست و به ده‌نگێکی بڵیند چه‌پڵه‌یان لێده‌دا و هاواریان ده‌کرد: ئه‌نگۆ ئه‌مه‌و نه‌جات دا!، ئه‌نگۆ خه‌ڵکی ئێرانێو له ئه‌ساره‌ت خڵاس کرد، ئه‌مما ووشیار بن ئیشتیباهێ نه‌که‌ن ئازادیی ئێمه به حه‌ڕه‌کاتی ڕاست و بێ خه‌تای ئێوه په‌یوه‌نده و، هوڕایان ده‌کێشا و لێکڕا ده‌یان کوت: بژی خه‌ڵکی ئازه‌ربایجان، بژی مه‌شعه‌لداری ئازادیی ئێمه ئازدیخواهانی کوردستان.
ده واقیعدا، ئه‌و ئێحساساته‌ی وان ببوه باعیسی سه‌ربڵیندی ئه‌هالی کوردستان و ئازه‌ربایجان و ئه‌وه‌یان به ته‌واوی مه‌علووم ده‌کرد و ده‌یانگه‌یاند که مه‌علوومه کوردستان و ئازه‌ربایجان خۆیان خه‌ڵاس کردووه، به‌ڵکوو لیاقه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌یه که ئازادیی ته‌واوی خه‌ڵکی ئێرانێ وه‌ده‌ست بێنن و سابیتی بکه‌ن. ئاغای موزه‌فه‌ری فیرووز موعاوینی سیاسی نوخست وه‌زیری ئێران و سه‌رتیپ سه‌فاری ره‌ئیسی ته‌شکیلاتی کولی شاره‌وانی له ته‌ڕه‌ف ده‌وڵه‌تێوه بۆ ئیستیقباڵ حازر بوون و به شاره‌زایی وان بۆ قه‌سری جه‌وادییه که له دوازده کیلۆمێتری تارانێ یه و له پێشدا بۆ په‌زیرایی حازر کرابوو حه‌ڕه‌که‌تمان کرد. وه‌ساییلی په‌زیرایی،له ته‌ڕه‌ف وه‌زاڕه‌تی ئومووری خاریجه به عه‌مه‌ل ده‌هات.له ڕۆژی دووشه‌ممۆیه‌وه موزاکه‌ره ده‌ست پێکرا. نومایه‌ندانی ده‌وڵه‌تی تارانێ عیباڕه‌ت بوون له : ئاغایانی موسته‌شارولده‌وله، محه‌مه‌د وه‌لی میرزا فه‌رمانفه‌رماییان، له‌نکه‌رانی،ئیپه‌کچیان و ئاغای موه‌ریخوده‌وله‌ی سێپێهر وه‌زیری پیشه‌و هونه‌ر و موزه‌فه‌ری فیرووز موعاوینی سیاسی و پارلمانی نوخست وه‌زیر.
پاش گفتوگۆیه‌کی زۆر له ئه‌تڕافی نێهزه‌تی دێمۆکڕاسی کوردستان و ئازه‌ربایجان داوخواز و ته‌قازای 5 میلیۆن کورد و ئازه‌ربایجانی که به خوێنی هه‌زاران لاو و پیر و جه‌وانی میلله‌تی قاره‌مانی کورد و ئازه‌ربایجان که ساڵه‌های ساڵ له‌و ڕێیه دا له مله و موباره‌زه دا بوون و به ده‌ستیان هێناوه و ده موقابیلی ئیبلاغییه‌ی پووچ و بێ مه‌عنای حه‌وتگانه‌ی ده‌وڵه‌تی تاران، له به‌ر ئه‌وه‌ی که دونیا بزانێ که میلله‌تی قاره‌مانی کورد و ئازه‌ربایجان حازر به خوێن ڕشتن و براکوژی نین و بۆ له ده‌م دانی ئیرتیجاع و خوێن مژه زاڵم و گه‌وره‌کانی دنیایه که ده‌و ڕێیه دا هه‌زاران ئیفتیرا وبوختانیان بۆ ساز کردبووین، به 33 مادان به ده‌وڵه‌تی تاران پێشنهاد کرا که ئه‌وه بۆ ئاگاداریی ئێوه عه‌رز ده‌کرێن.
پاش گفتوگۆ و کێشه کێشێکی زۆر و چه‌ند ڕۆژ موزاکه‌ره به ئیستینادی درۆ و قسه‌ی پووچی قانوونی ئه‌ساسی و به‌و نه‌وعه‌ی که ئه‌من له نیزیکه‌وه دیومه و لێم مه‌علووم بووه قانوونی ئه‌ساسی به ته‌عبیری ده‌وڵه‌تی تاران عیباڕه‌ته له پاماڵ کردنی حقوقی میلله‌ت و ده‌ست و پێ به‌ستنی وان و به‌ڕه‌ڵا کردن و تێ به‌ردانی عیده‌یێکی مه‌عدوود به عینوانی جوێ جوێی مه‌ئموورینی له‌شکری و کیشوه‌ری و ژاندارم که له پاماڵ کردنی حه‌ق و عه‌داڵه‌ت،که مه‌زایقی قانوونی ئه‌ساسی حه‌قیقی، به ته‌واوی نه‌ته‌وانی ئێرانی قایل بووه، داندراوه درێغیان نه‌کردووه. هه‌ر وه‌کوو بۆخۆتان دیوتانه له ته‌عه‌روز به گیان وماڵ و حه‌یسییه‌ت و نامووسی نه‌ته‌وانی ئێرانی وه‌خسووسه‌ن میلله‌تی کوردی ده که‌ماڵی بێ شه‌رمی و بێ حه‌یایی دا له موده‌تی 20 ساڵه‌ی دیکتاتۆری ڕه‌زا خان دا موزایه‌قه‌یان نه‌کردووه و ئه‌وان ئێرانی فه‌قه‌ت به تاران ده‌زانن. وه به غه‌یری ئیستیفاده‌ی شه‌خسی و خۆشگوزه‌رانی و ڕاگرتنی مه‌قام و جا وجه‌لالی خۆیان هیچ فکری دیکه‌یان نییه.تارانیش چ تاران مه‌رکه‌ز و بناغه‌ی فه‌ساد و لائوبالیی و بێ عه‌لاقه‌یی و بێ خه‌به‌ری و ده حه‌قیقه‌ت دا مه‌رکه‌زێکی زۆر زۆر که‌سیف به قه‌سر و قسووری زۆر عالی و موجه‌له‌ل که به خوێن و زه‌حمه‌ت و ڕه‌نج و ئاره‌قه‌ی نێو چاوانی هه‌زاران هه‌زار به‌دبه‌خت و بێچاره‌ی نه‌ته‌وانی زه‌حمه‌تکێشی ئێرانی بناغه‌ی داندراوه و ڕازاندراوه‌ته‌وه، به هیچ نه‌وعێکی شوعله‌ی ڕووناکایی و ئومێدی ڕزگاری ده‌و عه‌سری ته‌مه‌دون و ئه‌تۆم دا بۆ میلله‌ت و نه‌ته‌وانی ئێرانی وه‌به‌رچاو نایه.
و هه‌تا وه‌کوو ئه‌و سه‌فه‌ره و دیتنی ئه‌و ده‌زگایه‌ی،مه‌عنای که‌لیمه‌ی حکوومه‌تی پووشالیم نه‌ده‌زانی، به‌ڵام له‌و موسافه‌ره‌ته‌ی تارانێ دا که به چاوی خۆم ده‌ستگای هه‌ڵسووڕی خوێن مژ و پووچه‌ڵی حکوومه‌تی تارانم دی لێم حاڵی بوو که حکوومه‌تی پووشاڵی ئه‌وه‌یه که ئه‌لئان له تاران به‌رقه‌راره. ئه‌مما ئه‌وه‌نده‌ی هه‌یه ئه‌وڕۆکه ئه‌وه‌ی جه‌نبه‌ی مه‌یدانی سیاسه‌تی به‌ینه‌لمیله‌لی په‌یدا کردووه ده‌ستگای ئیرتیجاعی دونیایه به وه‌سیله‌ی کاسه لێسانی خۆیان بۆ مه‌نفه‌عه‌ت بردن و قازانجی خۆیان دائیما خه‌ریکی ده‌سیسه و ئانتریک و هه‌و و جه‌نجاڵن.
ئه‌مه دووباره له به‌ر ئه‌وه‌ی که دونیا بزانێ غه‌یری حه‌قی حیسابی خۆمان و خوێندن و نووسین به زمانی دایکی و په‌ره پێدانی فه‌رهه‌نگ و له‌ش ساغی و هاتنه‌ده‌ر له غار و ئه‌شکه‌وتی به‌دبه‌ختی و، خۆ گه‌یاندن به عه‌سری ته‌مه‌دون هیچ مه‌نزوور و ده‌سایسێکی خارجی نییه و بۆ گوزه‌شتێکی زۆر له‌و حه‌قه‌ی که وه‌ده‌ستمان هێناوه حازر بووین. هه‌ر چه‌ند به سووڕه‌تی زاهیر شه‌خسی ئاغای قه‌وامولسه‌لته‌نه موساعید و تا ده‌ره‌جه‌یێکی حازر بوو که ده موزاکه‌راتی دواییدا که ده‌ست پێ کرابا موافه‌قه‌تی [ده‌کرد]. [له سه‌ر] پێشنهادی خۆیان ده ته‌حتی 14 ماده دا تا ئه‌ندازه‌یێک موافه‌قه‌ت حاسڵ بوو. به‌ڵام چه‌ند نه‌فه‌ر له وه‌زیران که وا مه‌علووم بوو نه‌شه‌یان گوڵی کرد بوو یا به ئیستیناد به فه‌رمایشی ئاغای پیشه‌وه‌ری له ئه‌سه‌ری قانوونی مه‌نعی ته‌ریاک له ئازه‌ربایجانێ دا عه‌سه‌بانی ببوون نه‌یانهێشت که ده‌وڵه‌تی ئاغای قه‌وام له‌و مه‌وقیعه ئیستیفاده بکا و ئه‌و مه‌سه‌له به خۆشی ته‌واو بێ. له به‌ر ئه‌وه ناچار بووین به بێ ئه‌خزی نه‌تیجه ڕۆژی دوو شه‌ممۆ 23ی بانه‌مه‌ڕ هه‌یئه‌تی نمایه‌نده‌گی کوردستان و ئازه‌ربایجان سه‌عاتی 7 و پێنج ده‌قیقه له تاران گه‌ڕاینه‌وه.
و له پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی مه ده‌وڵه‌تی قه‌وامولسه‌لته‌نه ئێعلامییه‌یه‌کی له تاریخی 23 / 2 / 1325 ئینتیشار دا ئه‌وا عه‌رز ده‌کرێ. هه‌ر وه‌کوو له ته‌ورێزێ له ته‌ره‌ف هه‌یئه‌تی نمایه‌نده‌گییه‌وه به وه‌سیله‌ی ئاغای پیشه‌وه‌ری ڕه‌ئیسی هه‌یئه‌ت جوابی دراوه‌ته‌وه و ئه‌من نامه‌وێ ده‌و مه‌وزووعه‌ی چیدی بدوێم.
برایانی خۆشه‌ویست! حوسنی ته‌دبیر و ئیراده‌ی پێشه‌وای به‌رز، یه‌که‌تی و برایه‌تی کوردستان و ئازه‌ربایجان و غیره‌ت و شه‌هامه‌ت و جانبازی پێش مه‌رگانی کوردستان و فیدائییانی ئازه‌ربایجان ده‌ستگای زوڵم و ئیرتیجاعی موته‌زه‌لزیل کرد و لێیان مه‌علووم بووه که ئه‌و نێهزه‌ته که به پشتیوانی ته‌واوی ته‌به‌قاتی میلله‌تی قاره‌مان و ڕه‌شیدی کورد و ئازه‌ربایجان به وجود هاتووه شۆخی پێ ناکرێ و به فشه و گاڵته ناژمێردرێ و ئه‌و دوو میلله‌ته
برا و ڕه‌شیده ده مه‌یدانی موباره‌زه دا خۆیان پێ ناساندوون. ئه‌و حه‌قه‌ی که ئه‌ستاندوویانه ڕای ده‌گرن و لیاقه‌تی ئیداره کردنی خۆیان به دونیای ئه‌وڕۆ سابیت کرد. ئێستاش مه‌رد و مه‌ردانه تێ‌بکۆشن و ئیتمینانوو ببێ حه‌ق به مه‌یه و خودای بێ هاوتا یاری ده‌هه‌نده‌ی مه‌یه
بژی کورد و کوردستانی گه‌وره
بژی پێشه‌وای موعه‌زه‌م و مه‌حبووبی مه
بژی فیرقه‌ی دێمۆکڕاتی کوردستان
به‌رقه‌رار بێ یه‌که‌تی و برایه‌تی کوردستان و ئازه‌ربایجان
بژی و ڕاوه‌ستاو بن لاوان و جه‌وانانی ڕه‌شیدی کوردستان
مایور(سه‌رلک) نووری ئه‌حمه‌د ته‌ها، جێگری فه‌رمانده‌ی لکی چواری هێزی بارزانیان
ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژماره‌ی 51، چوارشه‌مۆ 8ی جۆزه‌ردانی 1325[ی هه‌تاوی] / 29ی مه‌ی 1946
ئیعتای ده‌ره‌جه
له نه‌تیجه‌ی له‌خۆڕابردوویی و خۆ فیداکردن بۆ حیفزی ئازادیی نیشتمان له مه‌رحه‌له‌ی ئه‌وه‌ڵ دا و له پاشانیش له سه‌ر ته‌قازای ژه‌نه‌ڕال مسته‌فا بارزانی به‌رامبه‌ر به ئه‌مری پێشه‌وای موعه‌زه‌م ئه‌و برا خۆشه‌ویست و به‌رزانه‌ی بارزانی به‌و ده‌ره‌جانه‌ی خواره‌وه:
ئاغای عێزه‌ت عه‌بدولعه‌زیز، میرحاج ئه‌حمه‌د ، مسته‌فا خۆشناو ، به‌کر عه‌بدولکه‌ریم به ده‌ره‌جه‌ی پۆدپۆڵکۆڤنیک یه‌عنی( ناییب سه‌رهه‌نگ) ، نووری ئه‌حمه‌د ته‌ها، خه‌یروڵا عه‌بدولکه‌ریم و جه‌لال ئه‌مین مه‌حموود به ده‌ره‌جه‌ی مایۆری یه‌عنی ( سه‌رگورد )، عه‌بدولره‌حمان ته‌ییب موفتی و محه‌مه‌د مه‌حموود به ده‌ره‌جه‌ی کاپیتانی یانی ( سه‌روانی ) له لایه‌ن وه‌زیری به‌رزی هێزی کوردستان به هۆی ئه‌حکامات موفته‌خه‌ر کران و پێیان ئیبلاغ کرا.
تێبینی : ئه‌م وێنه‌یه به سپاسه‌وه له دیواری ماڵی کاک زمناکۆ نووری ئه‌حمه‌د ته‌ها له ووڵاتی فه‌یس بووک وه‌رگیراوه و له بنی نووسیوه : " باوکم له مه‌هاباد"!
وێنەیەکی سەردەمی کۆمار لە شاری مەهاباد، لە ڕاستەوە ١-؟، ٢- جەفایی ، ٣- عەلی مەولەوی، ٤- لبادیتێبینی: ئەم وێنەیە ئی ئاڵبۆمی بنەماڵەیی خودالێخۆش‌بوو دوکتور عەبدوڵای مەولەوی یە و لە کتێبی " ساوجبلاغ مکری (مهاباد) گرد آوری و تالیف : فریدون حکیم زادە" دا چاپ کراوە و بە سپاسەوە لەو کتێبە وەرگیراوە.
ژماره‌ی تایبه‌تی : 2110
ده‌فته‌ری سه‌رۆکوه‌زیر
به‌رواری نووسین : 15/5/1324 =06/08/1945
بەرواری پاکنووسی : 16/5/1324 = 07/08/1945
بەرواری سەبت کردن : 21/5/1324 = 12/08/1945
کۆپی ڕاپۆرتی ژماره 14 - 3/5/24 = 25/07/45
ده‌فته‌ری پۆست و تێلگرافی نه‌غه‌ده سه‌باره‌ت به هاتنی چه‌ند که‌س له خه‌ڵکی مه‌هاباد وه‌کوو ئارتیست و چوونیان به‌ره‌و شنۆ ئاگادار بووه و ئه‌وه له لایه‌ن وه‌زاڕه‌تی پۆست و تێلگرافه‌وه بۆ وه‌زاڕه‌تی نێوخۆ نێردراوه. له‌گه‌ڵ ئه‌ستانداریی ئه‌ستانی چواربه ووشیارییه‌وه له‌و باره‌یه‌وه قسه بکرێ و ده‌بێ چاویان به سه‌ر کاره‌که‌وه بێ و پێشی هه‌رجۆر نمایشتێک بگرن.
ئێمزا
به‌روار
ڕێکخراوی به‌ڵگه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ئێران
*****
ژماره 471
به‌روار: 29/4/ 24 = 20/07/1945
جه‌نابی ئه‌ستانداری به‌رزی ئه‌ستانی چواره‌م
ئه‌مڕۆ ده‌سته‌یه‌ک که بریتی بوون زیاتر له بیست که‌س ئارتیستی مهابادی هاتنه شنۆ بڕیار وایه به‌یانی شانۆی دایکی نیشتمان پێشکێش
ڤکه‌ن.
سه‌رپه‌رستی به‌خشداریی شنۆ
ئێمزا.
******
غه‌نی بلووریان که یه‌کێک له کایه‌کارانی شانۆی 'دایکی نیشتمان' بووه له کتێبی بیره‌وه‌رییه‌کانی ' ئاڵه‌کۆک" دا سه‌باره‌ت به پێشکێش کردنی ئه‌و شانۆیه له نه‌غه‌ده و شنۆ ئاوا ده‌نووسێ: " پاش کۆتایی نمایش له مه‌هاباد،له سه‌ر بڕیاری رێبه‌رایه‌تی کۆمه‌ڵه ئاکتره‌کان باروبنه‌یان تێکه‌وه‌پێچا و به‌ره‌و شاری ' نه‌غه‌ده' و پاشانیش شاری ' شنۆ' چوون. کاتی چون بۆ نه‌غه‌ده و شنۆ قازیی محه‌مه‌د ئامۆژگاری کردین و گوتی:
" شنۆ شارێکی ئایینی یه. چونکه ئێوه به ڕاستی نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی ژ.ک.ن ده‌بێ باش خۆ بنوێنن. ده‌بێ ئاکار و ڕه‌فتاری نه‌جیبانه‌تان هه‌بێ و سه‌رنجی خه‌ڵک بۆ لای خه‌باتی کۆمه‌ڵه ڕاکێشن.به‌یانان و کاتی تریش ده‌بێ نچن له مزگه‌وته‌کان له ڕیزی خه‌ڵکدا ڕاوه‌ستن و نوێژی به جه‌ماعه‌ت بکه‌ن.ئه‌وه ده‌توانێ خۆشه‌ویستی ئێوه له نێو خه‌ڵک دا پتر بکات و ده‌بێ نموونه بن و ئاکاری جوان له خۆ پێشان بده‌ن."
حه‌وشه‌ی گاراژی نه‌غه‌ده بۆ پێشاندانی نومایشی دایکی نیشتمان دیاریکرابوو. له‌وێ سه‌حنه‌که‌مان سوار کرد. هه‌ر وه‌کوو پێشتر گوتم 'مارف حه‌ته‌م' به شێوه‌یه‌ک سه‌حنه‌که‌ی دروست کردبوو که له هه‌موو جێیه‌ک سوار ده‌کرا. بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژان دایکی نیشتمان له نه‌غه‌ده پێشاندرا. خه‌ڵکی نه‌غه‌ده و ده‌ور و به‌ری به‌گه‌رمی پێشوازیان لێ کرد و ته‌نانه‌ت ئاغاوه‌تی ' قه‌ره‌په‌پاخ'یش هاتن دایکی نیشتمانیان دیت و یارمه‌تییه‌کی زۆرمان کۆ کرده‌وه و پاشان به سه‌ربه‌رزی به‌ره‌و شنۆ چووین.
بۆ مانه‌وه له شنۆ،هۆڵی قوتابخانه‌یان دیاریکردبوو. ئێمه به‌رگی سپی دوخت سه‌ربازی مان ده‌به‌ر دابوو و،کڵاوی سه‌ربازیشمان له سه‌ر بوو .کاتێک ده‌سته ده‌سته به‌و جلوبه‌رگه‌وه چووینه نێو بازاڕی شاری شنۆ،حاجی و سۆفی مۆڕه‌یان لێ ده‌کردین....
ڕۆژی پێشاندانی نومایش جه‌ماوه‌رێکی زۆر که چاوه‌ڕوانی هاتن بۆ نمایشیان لێ نه‌ده‌کرا، هاتن نومایشی دایکی نیشتمانیان دیت. له 'شنۆ'ش به وێنه‌ی مه‌هاباد پێشوازیان له نومایشی دایکی نیشتمان کرد.پاش گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ مه‌هاباد گوێبیس بووین کۆڕێک له شنۆوه هاتبوونه لای سه‌رکردایه‌تی ژ.ک. و ببوون به ئه‌ندامی ژ.ک. و چوون لقی ژ.ک.یان له شنۆ دامه‌زراند.ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌وان قازیی محه‌مه‌دی هان دا که له ئه‌ندامانی کۆڕی نومایشی 'دایکی نیشتمان' سپاس بکات."
وه‌ک له نووسینی به‌ڕێز بلووریان ده‌رده‌که‌وێ ده‌زگای لاوازی حکوومه‌تی نێوه‌ندی سه‌ڕه‌ڕای ئه‌و ده‌رمانانه‌ی له‌م به‌ڵگانه دا ده‌رده‌که‌ون نیتوانیوه پێش به نواندنی 'دایکی نیشتمان' له نه‌غه‌ده و شنۆ بگرێتێبینی: ئه‌و دوو به‌ڵگه‌یه‌ش به سپاسه‌وه له کتێبی ساوجبلاغ مکری (مهاباد) گردآوری و تالیف :فریدون حکیم زاده وه‌رگیراوه

وەزاڕەتی پۆست و تێلگراف و تەلەفون
ئیدارەی دەفتەری وەزاڕەت
بە بەرواری 4/5/1324 = 26/07/1945
په‌یوه‌ست
جه‌نابی ئاغای سه‌رۆکوه‌زیر
بابه‌ت : هاتنی چل که‌س له خه‌ڵکی مه‌هاباد بۆ نه‌غه‌ده وه‌کوو ئارتیست
به حورمه‌ته‌وه کۆپی ڕاپۆرتی ده‌فته‌ری نه‌غه‌ده‌که به‌ڕێگای ئیداره‌ی پۆست و تێلێگرافی ڕه‌زائییه‌وه نارد راوه بۆ ئاگاداتیی خاتری مباره‌که‌تان له په‌یوه‌ست دا پێشکێش کرا
له جیات وه‌زیری پۆست و تێلگراف و ته‌له‌فون
وه‌زاڕه‌تی نێوخۆ له‌و بابه‌ته ئاگادار کرا
ڕێکخراوی به‌لگه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ئێران
تێبینی: ئه‌و به‌ڵگه‌یه به سپاسه‌وه له کتێبی ساوجبلاغ مکری (مهاباد) گردآوری و تالیف :فریدون حکیم زاده وه‌رگیراوه